مێسی له نوێترین دیمانه‌یه‌دا باسی نێیمار، كریستیانۆ و دۆخی ئێستای ریال مه‌درید ده‌كات
مێسی 2 یانه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێر ده‌كات
لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كدا، یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی به به‌هێزترین به‌ربژێر بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: رۆیشتنی نێیمار هێڵی هێرشبه‌ری بارسای كه‌مێك لاواز كرد، به‌ڵام هێڵی به‌رگری پته‌وتر كرد.
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ World Soccerـی ئینگلیزی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی ئه‌زموونی ده‌توانێت هاوشانی بایرن میونشن كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بكه‌ن.
مێسی ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی چه‌ندان یانه‌ی به‌هێز، به‌ڵام پێموایه یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ نزیكترین به‌ربژێرن.
له باره‌ی دۆخی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید، مێسی گوتی: بارودۆخی ئێستای ریال مه‌درید كاتییه، چونكه یانه‌كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی باش و راهێنه‌رێكی به‌توانایه.
له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی چێڵسی له چامپیۆنزلیگ مێسی گوتی: بێگومان یارییه‌كی به‌هێز چاوه‌ڕێمان ده‌كات، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت ئێستا مانچێسته‌ر سیتی باشترین یانه‌ی ئینگلیزییه.
له باره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی له نێوان ئه‌و و كریستیانۆدا نییه، ده‌شڵێت: ئێمه ته‌نیا له كاتی مه‌راسیم و دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان یه‌كتر ده‌بینین، به‌ڵام له‌كاتی یه‌كتربینین رێزێكی زۆر له‌یه‌كتر ده‌نێین، راسته له ڕووی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یوه‌ندیمان لاوازه، به‌ڵام هه‌رگیز ركابه‌ری یه‌كتر ناكه‌ین و په‌یوه‌ندیمان له‌وپه‌ڕی باشیدایه.
له باره‌ی رۆیشتنی نێیمار بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان، لیۆ مێسی گوتی: له‌گه‌ڵ ماڵئاواییكردنی نێیمار له بارسێلۆنا، شێوازی یاریكردنی ئێمه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، له‌ڕووی هێرشبه‌ره‌وه لاواز بووین، به‌ڵام له‌ڕووی به‌رگرییه‌وه به‌هێزتربووین و پێكهاته‌كه‌مان كامڵتر بوو.
مێسی له میانه‌ی دیمانه‌كه‌یدا ستایشی ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی كرد و گوتی: ئاستی ئه‌م وه‌رزه ئۆمتیتی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره، به‌باشترین شێوه ریزه‌كانی به‌رگری رێكخستووه، ئۆمتیتی له كاتی مه‌شقه‌كانیش به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی نێو یاریگه خۆی ماندوو ده‌كات و به‌جۆش و خرۆشه‌وه راهێنانه‌كانی ده‌كات، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی نایابی له نێو یاریگه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه هه‌یه.