ئه‌نقه‌ره: پێويسته بێ دواكه‌وتن ئۆپراسيۆنى عفرين ئه‌نجام بدرێت
سوپاى توركيا به‌ره‌و ئه‌عزاز به‌ڕێكه‌وت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا نوره‌دين جانكلى رايگه‌ياند، پێويسته به بێ دواكه‌وتن ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر عفرين ئه‌نجام بدرێت.
گوتيشى: هيچ بژارده‌يه‌كى ديكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نييه، جگه له هێرشكردنه سه‌ر عفرين.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان24، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى سوپاى توركيا له ناوچه سنوورييه‌كانه‌وه به‌ره‌و شارۆچكه‌ى ئه‌عزاز له رۆژهه‌ڵاتى عفرين به‌ڕێكه‌وتوون.