هه‌ركه‌سێك ره‌خنه له چڵه زه‌یتوون بگرێت توركیا ده‌ستگیری ده‌كات
له‌ناو ده‌ستگیركراواندا ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی سڤیل هه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی رووسیا توده‌ی له میدیاكانی توركیا گواستییه‌وه، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌رده‌كه‌ن، كه ره‌خنه له هێرشی ئه‌و وڵاته بۆسه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان بگرێت. وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی پێكرد، تائێستا 150 كه‌س به‌هۆی ره‌خنه‌كانیان كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه، ده‌ستگیر كراون.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په رایگه‌یاندووه، "له‌ناو ده‌ستگیركراوان ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دار، رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی سڤیل هه‌ن".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵیش، كه له به‌رپرسانی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیای گواستۆته‌وه، "هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته له 31 هه‌رێمی جیاواز ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه كردووه، كه ره‌خنه له ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" ده‌گرن، كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بۆ سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستی پێكردووه، تائێستاش 11 كه‌سیان له گرتوخانه‌ی یه‌ده‌گ زیندانیكردووه، تا ئه‌و كاته‌ی دادگایی ده‌كرێن، له‌كاتێكدا 7 كه‌سیان ئازاد كردووه و، تائێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 132 كه‌سی دیكه به‌رده‌وامه".
به‌رپرسانی ئه‌منی توركیاش بڵاویانكردۆته‌وه، چاودێری به‌رده‌وام خراوه‌ته سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه "ئه‌وانه‌ی پروپاگه‌نده بۆ تیرۆر ده‌كه‌ن و ره‌خنه له ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" ده‌گرن، ده‌ستگیر ده‌كرێن و به‌سزای خۆیان ده‌گه‌یێندرێن".
ماوه‌ی پێنج رۆژه هێزه‌كانی سوپای توركیا له ئاسمان و زه‌وییه‌وه، ده‌ستی به هێرشێكی سه‌ربازی له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه بۆ سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان كردووه و، تائێستاش چه‌ندین كه‌س به‌و هۆیه‌وه بوونه‌ته قوربانی.