ناسر خلێفی: كاتێك گوێم له ده‌نگۆی رۆیشتنی نێیمار بۆ ریال مه‌درید ده‌بێت پێكه‌نینم دێت
راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا ده‌یانه‌وێت به ناوهێنانی نێیمار بیروهۆشی ئێمه تێكبده‌ن
ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دووپاتیده‌كاته‌وه بۆ وه‌رزی داهاتوو نێیمار له‌سه‌دا هه‌زار له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه و نایشارێته‌وه پێكه‌نینی دێت كاتێك گوێی له ده‌نگۆی رۆیشتنی نێیمار به‌ره‌و ریال مه‌درید ده‌بێت.
ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌ڵێت: نێیمار له‌گه‌ڵمانه و ئێمه دڵخۆشین بو بوونی ئه‌و یاریزانه ئه‌ویش دڵخۆشه، گرێبه‌ستێكی پێنج ساڵی لهنێوانمانماندا هه‌یه و هێشتا چوار مانگ له‌و گرێبه‌سته تێنه‌په‌ڕیوه، ئه‌و یاریزانێكی چاكه و په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ هانده‌ران باشه.
سه‌رۆكه قه‌ته‌رییه‌كه‌ی یانه‌ی پی ئێس جی ده‌شڵێت: چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید؟ به‌راستی كاتێك گوێم له‌و قسه‌یه ده‌بێت پێده‌كه‌نم، ئه‌وه ته‌نیا ده‌نگۆیه و منیش ره‌تیده‌كه‌مه‌وه.
خلێفی گوتیشی: ئێمه یارییه‌كی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه و گرنگه ته‌ركیز له‌سه‌ر یارییه‌كه بكه‌ین نه‌وه‌ك گوێ له ده‌نگۆكان بگرین، نامانه‌وێت بچینه نێو یاری راگه‌یاندنه‌كانی ئیسپانیا.
سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان ده‌شڵێت: نه‌ك ته‌نیا 100%، به‌ڵكو نێیمار له %2000 له وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌لمان ده‌مێنێته‌وه، كاڤانیش بۆ یانه‌كه‌مان زۆر گرنگه، ئه‌و بووه‌ته گۆڵكار و پیاوێكی گه‌وره‌یه ئێمه شانازی پێده‌كه‌ین چونكه ئه‌و چووه‌ته تۆماری مێژووی سانجێرمان، ئێستا كاڤانی و نێیمار په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ نێیمار هه‌یه.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی رابردوو به 222 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بارسێلۆنا روویكرده پاریس سانجێرمان.