توركيا رێگه‌ى نه‌دا وه‌زيرى به‌رگرى يۆنان سه‌ردانى دوورگه‌يه‌كى جێناكۆك بكات
وه‌زيرى به‌رگرى يۆنان بانوس كامينۆس، به كه‌شتييه‌كى سه‌ربازى سه‌ردانى دوورگه‌ى كارداكى جێناكۆك له ده‌رياى ئيجه بكات
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى پاراستنى كه‌ناراوه‌كانى توركيا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه رێگه‌يان نه‌دا، وه‌زيرى به‌رگرى يۆنان بانوس كامينۆس، به كه‌شتييه‌كى سه‌ربازى سه‌ردانى دوورگه‌ى كارداكى جێناكۆك له ده‌رياى ئيجه بكات.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كامينۆس، ويستوويه‌تى له ناوچه‌ى كارداك نزيك بێته‌وه بۆ دانانى چه‌پكه گوڵ، به‌ڵام هێزى پاراستنى كه‌ناراوه‌كانى توركيا رێگه‌يان پێ نه‌داوه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، شانده يۆنانييهكه له ئاوى هه‌رێمايه‌تى توركيا ده‌رچوونه، دواى ئه‌وه‌ى له لايه‌ن هێزى ده‌ريايى توركياوه هۆشداريان پێدراوه.
وه‌زيرى ناوخۆى توركيا سلێمان سويلۆ، رايگه‌ياند، هێزى ده‌ريايى توركيا ته‌نيا ئه‌ركى خۆيان راپه‌ڕاندووه.
دورگه‌ى كارداك له نێوان توركيا و يۆناندا ناكۆكى له‌سه‌ره و توركيا ئه‌و دوورگه‌يه به مافى خۆى ده‌زانێت و پێى وايه ده‌كه‌وێته سنوورى وڵاته‌كه‌يه‌وه.