بارودۆخی پاریس سانجێرمان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید كه‌وتۆته مه‌ترسی
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌یه‌ك ریال مه‌درید ده‌رفه‌تی باشتری له‌به‌رده‌مه
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا پێش ئه‌وه‌ی له ناوه‌راستی مانگی داهاتوو له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی پاریس سانێجرمان بێته‌وه، ته‌نیا 2 یاری له‌به‌رده‌مه، له كاتێكدایه یانه فره‌نساییه‌كه زنجیره‌یه‌كی یاری له‌سه‌ریه‌ك پێش یارییه‌كه‌ی ریال ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 29 جه‌نیوه‌ری 2018، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن له‌به‌رده‌م ریال مه‌درید زیاتره، نه‌ك پاریس سانجێرمان.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو رووبه‌ڕووی لیڤانتی ده‌بێته‌وه، دواتر یاری به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد ده‌كات، پاشان له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی سانتیاگۆ له 14ـی مانگی داهاتوو میوانداریی پاریس سانجێرمان ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی پاریس سانجێرمان، پێش یارییه‌كه‌ی ریال، له جامی فره‌نسا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕینس یاری ده‌كات، دواتر له خولی فره‌نسا رووبه‌ڕووی یانه‌ی لیل ده‌بێته‌وه، پاشان به‌رامبه‌ر یانه‌كانی (سۆخۆ و تۆڵۆز) یاری ده‌كات.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئۆنای ئێمری پێش یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌بێت 360 خولهك یاری بكات و پارێزگاری له پێكانی یاریزانه‌كانی بكات، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ریال مه‌درید ته‌نیا 180 خولهك یاری له‌به‌رده‌مه و ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه پاریسییه‌كه بكات.