ترهمپ هاندهری ئارسێناڵ نییه، بهڵكو هی یانهیهكی دیكهیه
ترهمپ هاته دهنگ رهتی دهكاتهوه هاندهری ئارسێناڵ بێت
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای بڵاوبونەوەی درێسیکی ئارسێناڵ بە ناوی خۆی کە گوایە هاندەری ئەو یانەیە، ئەم شتانەی رەتکردەوە و رایدەگەینێت کە هاندەری مانچێستەر یونایتدە.
سەرۆکی ئەمریکا لە بەشداریکردنی پرۆگرامێکدا کە پێشکەشکارەکەی پێرس مۆرگان یەکێک لە هاندەرانی ئارسێنال بوو، درێسیکی ئەو یانەیەی بە بیانوی ئەوەی کە هاندەری تۆپ هاوێژەکانه درێسێكی ئارسێناڵی پێشکەشی ترەمپ کرد، بەڵام دوای ئەو چاوپێکەوتنە سەرۆکی ئەمریکا بە مۆرگانی گووتووە کە ئەو هاندەری مانچێستەر یونایتدە.
هاندەرایەتی ترەمپ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بنەماڵەی گلیزری خاوەنی ئەو یانەیە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی 2016ـی ئەمریکا هاوکارییەکی زۆری سەرۆکی ئێستای ئەمریکایان کردووە.
