میران خه‌سرۆ په‌یوه‌ندی به خولی قه‌ته‌ری كرد
میران له قه‌ته‌ره‌وه ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد
میران خەسرۆ، كاپتنی یانه‌ی زاخۆ بە خواستن بۆ ماوەی شه‌ش مانگ پەیوەندی بە به خولی قەتەڕییەوە كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 29 جه‌نیوه‌ری 2018، میران خه‌سرۆ له قه‌ته‌ره‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی شیمالی قه‌ته‌ری گه‌یشتۆته رێككه‌وتن، گوتیشی: هه‌موو كاره‌كانم له‌گه‌ڵ یانه قه‌ته‌رییه‌كه ته‌واو كردووه و واژۆم له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ش كردووه.
میران خەسرۆی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر کە ماوەیەک بە خواستن یاریی بۆ یانەی پێشمەرگەی هەولێریش کردووە، وەرزی رابردوو لە ریزەکانی یانەی شورتەی عێراقی یاریی دەکرد و دوای هاوار مەلا محەمەد دەبێتە دووەم یاریزانی کورد لە ریزی یانەیەکی قەتەڕی یاریی بکات.
.jpg)