توێژينه‌وه.. له رۆژێكدا كێشانى ته‌نيا يه‌ك جگه‌ره مه‌ترسيداره
ئه‌وانه‌ى پێيان وايه كه‌مكردنه‌وه‌ى جگه‌ره‌كێشان سوودى هه‌يه به‌هه‌ڵه‌دا چوونه
K24 – هه‌ولێر:
له توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى زانستيدا، كه گۆڤارى The BMJ بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه به‌هه‌ڵه‌دا چوونه پێيان وايه كه‌مكردنه‌وه‌ى جگه‌ره كێشان، له مه‌ترسييه‌كان دووريان ده‌خاته‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى ئه‌و توێژينه‌وه‌يه، رۆژانه كێشانى يه‌ك جگه‌ره ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌يه ژيانى مرۆڤ به‌ره‌و مه‌رگ راپێچ بكات.
زانايان به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، جگه‌ره‌كێشانى هاوسه‌نگ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌يه كه‌موكورتى له خوێنبه‌ره‌كان درووست بكات و مه‌ترسى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشك زياتر بكات.
هه‌روه‌ها هۆشدارى ئهوهشيانداوه، كه ره‌نگه كێشانى ته‌نيا يه‌ك جگه‌ره له رۆژێكدا ببێته هۆى تووشبوون به نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان. هاوكات مه‌ترسييه‌كانى ئه‌و جۆره جگه‌ره كێشانه له‌سه‌ر ژنان زياتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ پياوان.
ئه‌و زانايانه ئامۆژگارى جگه‌ره كێشان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌يانه‌وێت ته‌ندرووست بن، باشتر وايه به يه‌كجارى واز له جگه‌ره كێشان بهێنن.
له‌و توێژينه‌وه‌يه‌دا زانايان شيكارى ناوه‌ڕۆكى زياتر له 50 توێژينه‌وه‌ى زانستيان كردووه، كه له باره‌ى كاريگه‌رييه خراپه‌كانى جگه‌ره كێشان له‌سه‌ر ته‌ندرووستى مرۆڤ ئه‌نجامدراوون.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم