"ئۆلیڤه‌ر جیرۆ له‌گه‌ڵ چێڵسی رێككه‌وتووه‌"

بۆ گواستنه‌وه‌ی جیرۆ 2 یانه‌ی دیكه‌ش له‌سه‌رهێڵه‌

 بەهۆی چوونی پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ بؤ  هێشتا چارەنووسی ئۆلیڤەر جیرۆ لە ئارسێناڵ دیار نییە، بەڵام بە رێژەیەکی زۆر پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە فڕەنسییە لە چەند کاتژمێری داهاتوو گەنەرز بەجێبهێڵێت.

تۆڕی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاشکرای کردووە، چێڵسی گرنگی بە تواناکانی جیرۆ دەدات و لە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە فڕەنسییە جددییە، بەڵام دەنگۆش هەیە جیرۆ ببێتە بەشێک لە گرێبەستەکەی ئۆبامیانگ و پەیوەندی بە ریزەکانی بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە بکات.

میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، ئارسن ڤینگەر تاکو گرێبەستی ئۆبامیانگ یەکلا نەکاتەوە ئامادە نییە جیرۆ بەڕێبکات.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسیش ئاشکرایکردووە، جیرۆ لەگەڵ چێڵسی رێککەوتووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی هێرشبەرەکەی پێشبینی مۆنپیلیێ دەچێتە ریزەکانی بلووز، ئەوکاتیش دەنگۆ هەیە میچی باتچوای لە چێڵسییەوە رووبکاتە ریزەکانی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.

ئۆلیڤه‌ر جیرۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له‌ هاوینی 2012 له‌ یانه‌ی مۆنپێلێ فره‌نسی به‌ بڕی 11 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده‌ ئارسێناڵ، تا ئێستا له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی 252 یاری كردووه‌ و 105 گۆڵی كردووه‌ و 41 ئاسیستی هه‌یه‌.