به‌ ڤیدیۆ... یاریزانێكی به‌رازیلی پاریس سانجێرمان ماڵئاوایی له‌ یانه‌ی كرد

له‌ له‌نده‌ن پشكنینی پزیشكی بۆ یانه‌ نوێیه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند

لۆکاس مۆرا بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرسی ئینگلیزی گەیشتە لەندەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی دەبێتە یاریزانی یانە ئینگلیزییەکە.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 30 جه‌نیوه‌ری 2018، تۆڕی سکای سپۆرتسی بەریتانی ڤیدیۆی ساتی گەیشتنی لۆکاس مۆرای بۆ لەندەن بڵاوکردووەتەوە و ئەو هێرشبەرە بڕازیلییە شەوی رابردوو لە پاریسەوە گەشتی لەندەنی کرد بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە 25 ساڵانە بەفەرمی بەرامبەر 25 ملیۆن پاوەند لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە ریزەکانی تۆتێنهام بکات.

لوكاس مۆرای 25 ساڵ، له‌ هاوینی 2013 له‌ یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلی به‌ 31 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ هاوینی 2019 كۆتایی ده‌هات، مۆرا تا ئێستا له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی 229 یاری له‌گه‌ڵ پی ئێس جی كردووه‌ و 46 گۆڵ و 50 ئاسیستی كردووه‌.