به فه‌رمی مانچێسته‌ر سیتی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
مانچێسته‌ر سیتی به هه‌واڵێكی خه‌مناك هانده‌رانی نیگه‌ران
مانچێسته‌ر سیتی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له باره‌ی پێكانی لێرۆی سانێ بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌و یاریزانه به‌هۆی پێكانه‌وه تا 6 هه‌فته‌ی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 30 جه‌نیوه‌ری 2018، مانچێسته‌ر سیتی هه‌واڵێكی خه‌مناكی بۆ هانده‌رانی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند كه لێرۆی سانی له پاژنه‌ی پێی تووشی پێكان بووه و له ماوه‌ی 6 تا 7 هه‌فته‌ی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا، دوای پێكانه‌كه‌ی سانی و له‌ده‌ستدانی ئالێكسیس سانچێز كه نزیك بوو له گواستنه‌وه‌ی، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌په‌له بۆ گواستنه‌وه‌ی ریاز محه‌ره‌زی هێرشبه‌ری لێسته‌ر سیتی چۆته سه‌رهێڵ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مان سیتی ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌می له‌به‌رده‌م ماوه و ده‌یه‌وێت پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه یاریزانێك بۆ شوێنگره‌وه‌ی لێرۆی سانی بگوازێته‌وه، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرێت پێكانه‌كه‌ی سانی درێژ خایه‌نتر بێت.
لێرۆی سانی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی شاڵكی ئه‌ڵمانیا به بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر سیتی و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2021 كۆتایی دێت.
سانی تا ئێستا به‌شداری 70 یاری مانچێسته‌ر سیتی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه، 20 گۆڵی تۆمار كردووه و 22 ئاسیستیشی هه‌یه.
