قه‌زافی پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت بۆ كڕینی یانه‌یه‌كی گه‌وره جیهان گه‌یشتبووه رێككه‌وتن
كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی له 2005 راستییه‌كانی ئاشكرا كردووه
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (تێلێگراف)ـی بریتانیا، معه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێت له كڕینی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی نزیك بوو.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، خانه‌واده‌ی (گڵازێر)ـی ئه‌مریكی كه له 2003 بوونه خاوه‌نی پشكه‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، نوێنه‌رێكیان به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت نارده لیبیا بۆ قسه‌كردن له باره‌ی فرۆشتنی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و به ئاگاداری و رازیبوونی ئالێكس فێرگسۆن به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ معه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا رێكه‌وتوون.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه بریتانیاییه‌كه، به نووسراوی فه‌رمی قه‌زافی له 2004 له‌گه‌ڵ گلایزه‌ری خاوه‌نی پشكه‌كانی مانچێسته‌ر رێككه‌وت، به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
له 2005 سه‌عدی قه‌زای له دیمانه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌ی (فاینانشیاڵ تایمز)ـی بریتانیا له باره‌ی كشانه‌وه‌یان له كڕینه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یوناتید گوتی: له‌گه‌ڵ قه‌زافی باوكم قسه‌م كرد و پێم گوت كه كڕینه‌وه‌ی ئه‌م یانه‌یه بۆ ئێمه زۆر قورسه، وه‌ك ئه‌وه‌وایه كڵێسایه‌ك له ئینگلاند بكڕیت، به‌وپێیه‌ی مێژووی یانه‌كه و ره‌فتاری هانده‌ران هێشتنه‌وه‌ی یانه‌كه به گه‌وره‌یی بۆ ئێمه زۆر قورس ده‌بێت، بۆیه باوكم رازیكرد كه له بڕیاری كڕینی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان بكشێته‌وه.
معه‌مه‌ر قه‌زافی له 1977 به سه‌رۆكی لیبیا هه‌ڵبژێردرا، دواتر له 2011 هه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ته‌مه‌نی 68 ساڵی كوژراوه.
