یاریزانێكی كورد به‌هۆی پشتگیریكردن له عه‌فرین به قورسی سزا درا
یاریزانه‌كه له هه‌وڵی سووككردنی سزایهكهیهتی
بەھۆی پاڵپشتیكردن لەعەفرین فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا دێنیز ناكی یاریزانی یانەی ئامەد سپۆری بۆزیاتر لە 3 ساڵ راگرت.
دێنیز ناكی یاریزانی یانەی ئامەد سپۆر لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكانەوە پشتگیری عەفرینی كردووەو داوايشی لەخەڵك كردووە بەرگری لە عەفرین بكەن، بەم ھۆیەوە لێژنەی رێكخستنی فێدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا بۆ ماوە 3 ساڵ و شەش مانگ دێنیزی راگرت و بەپێبژاردنی حەفتا ھەزار دۆلاریش سزایدا.
دوای ئەم بریارە دێنیز پەیوەندی بە پارێزەرەكەی لەئەڵمانیاوە كردووەو لەھەوڵدان پێداچوونەوە بە بڕیارەكە بكرێت.
دێنیز ناكی 28 ساڵان رەگەزنامەی ئەڵمانی ھەیەو بەرەچەڵەك كوردەو خەڵكی شاری دیار بەكری باكووری كوردستانە، ده‌نیز له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی گه‌نجانی ئه‌ڵمانیا له چه‌ندین یاری به‌شداری كردووه..
.
.jpg)