ڤاڵڤێردی بۆچوونی خۆی له باره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی خسته‌ڕوو
چه‌ند زانیارییه‌ك له باره‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا، هۆشداری ده‌داته یاریزانه‌كانی، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سبه‌ی له كامپ نوو ئه‌نجامێكی باش دهستنهخهین، له یاری چوون له نێو یاریگه‌ی مێستایا ئه‌ركمان سه‌خت ده‌بێت، چونكه یانه‌ی ڤالێنسیا له نێو یاریگه‌ی خۆی ئاستێكی بیهرز پێشكه‌ش ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 31 كانوونی دووه‌می 2018، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شای ئیسپانیا، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت:
زانیاری و خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوم له‌سه‌ر به به‌هێزی ڤالێنسیا هه‌یه و دوو هێرشبه‌ریان هه‌یه له‌م وه‌رزه زۆر به‌باشی یاری ده‌كه،ن به تایبه‌ت له یاریگه‌ی خۆیان، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له كامپ ن‌و به ئه‌نجامێكی باش بچینه ده‌ره‌وه، یارییه‌كه بۆ ئێمه و ئه‌وانیش سه‌خته.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: ئێستا من دڵخۆشم و ئه‌و یاریزانانه‌ی ده‌مویست ده‌ستم كه‌وت و هه‌ندێكیش رۆیشتن، كۆتینیۆ ده‌توانێت له چه‌ند شوێنێك یاری بكات و له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول و بڕازیل ئاستێكی به‌رزی هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه گواستمانه‌وه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئاساییه یانه‌كان پێكانیان هه‌بێ، چونكه ئێمه هه‌موو یه‌كشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌یه‌ك یاریمان كردووه، راسته ڤالێنسیاش پێكانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان تیپێكی به‌جۆشن، بینیشمان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید راسته به ئه‌نجامێكی گه‌وره دۆڕان، به‌ڵام یارییه‌كی باشیان كرد.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: سێرخیۆ بۆسكێتس سه‌لامه‌ته و ئاندرێ گۆمێزی پورتوگالیش كه‌مێك كێشه‌ی هه‌یه ره‌نگه ئاماده نه‌بێت.
له قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 11:30 میوانداریی ڤالێنسیا ده‌كات.