سێیه‌م ساڵه له‌سه‌ریه‌ك ريال مه‌درید له زستاندا پاره بۆ كڕینی یاریزان خه‌رج ناكات
سێیه‌م ساڵه ریال مه‌درید زستانێكی سارد و سڕ تێپه‌ڕ ده‌كات
ده‌رگای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه به كۆتاییهاتنی مانگی یه‌نایه‌ر داخرا به‌بێ ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید یانه زلهێزه‌كه‌ی ئیسپانیا و ئه‌ورووپا هیچ گرێبه‌ستێك واژۆ بكات.
جاری یه‌كه‌م نییه مێره‌نگی زستانێك به‌بێ گواستنه‌وه‌ی هیچ یاریزانێك به‌ڕێ بكات به‌ڵكو پار و پێراریش شایانه‌كان له زستان ریزه‌كانیان به‌هێنانی یاریزانی نوێ یه‌ك نه‌خسته‌وه و جاری سێیه‌مه له‌سه‌ریه‌ك ئه‌وه رووده‌دات.
له‌م زستانه كیپای گۆڵپارێزی ئاتڵێتیك بلباو زۆرترین ده‌نگۆی چوونی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌بوو، به‌ڵام زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری شایانه‌كان واژۆكردنی هه‌ر گرێبه‌ستێكی ره‌تكرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه به‌و پێكهاته‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستییه‌تی دڵخۆشه و پێویستی به كه‌ره‌سته‌ی دیكه نییه.
له یه‌نایه‌ری ساڵی رابردووش ریال مه‌درید خۆنه‌ویستانه نه‌یتوانی هیچ گرێبه‌ستێك واژۆ بكات به‌هۆی ئه‌و سزایه‌ی له‌لایه‌ن فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانه‌وه به‌سه‌ری سه‌پێنرا، ریال مه‌درید نه‌یتوانی له‌و زستانه هیچ یاریزانێك بباته ریزه‌كانی.
له ساڵی پێشووتریش واته له ساڵی 2016 دوای دوورخرانه‌وه‌ی بینیتێز و ده‌ستبه‌كاربوونی زیدان ریال مه‌درید هیچ گرێبه‌ستێكی نه‌كرده ئامانج و زستانێكی سارد و سڕی به‌ڕێكرد، ته‌نیا ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان له‌گه‌ڵ پۆرتۆ كرد كه دانێلۆ له مانگی ئه‌پڕێلی ئه‌و ساڵه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یانه‌وه بكات و ئه‌و یاریزانه‌ش بووه یه‌كه‌م گرێبه‌ستی زیزۆ له قه‌ڵای شایانه.
دوایین جار كه ریال مه‌درید له زستاندا گرێبه‌ستی واژۆ كردبێت له یه‌نایه‌ری ساڵی 2015 بوو، ئه‌و كاته‌ی مێره‌نگی به سه‌رۆكایه‌تی فلۆره‌نتینۆ پێرێز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مارتن ئۆدیگار و لوكاس سیلڤا و ماركۆ ئاسێنسیۆ واژۆ كرد.
جگه له‌وه‌ی ساڵی سێیه‌مه له‌سه‌ریه‌ك ریال مه‌درید له زستاندا پاره بۆ كڕینی یاریزان خه‌رج ناكات له پێشووتریش ئه‌و كاره روویداوه و له یه‌نایه‌ری 2010 و 2012 و 2014 شایانه‌كان ئامادهنهبووینه هیچ یاریزانێك ببه‌نه ریزه‌كانیان.