بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ریه‌ك كریستیانۆ به‌شداری مه‌شقه‌كانی ریال مه‌دریدی نه‌كرد
دووركه‌وتنه‌وه‌ی كریستیانۆ هانده‌رانی نیگه‌ران كردووه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ریه‌ك به‌شداری مه‌شق و راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید له مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه به‌رامبه‌ر لیڤانتی به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ریال مه‌درید به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ستێره‌كانی مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌نجامدا رافایل ڤاران و سێرخیۆ رامۆس به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقه‌كانیان كرد.
پێگه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی نووسیویه‌تی: كریستیانۆ به جیا له هۆڵێكی تایبه‌ت راهێنانه‌كانی كردووه و، هه‌ریه‌ك له دانی سیبایۆس و ڤایخۆ به‌شداریی مه‌شقه‌كانیان نه‌كردووه و سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری پزیشكین.
یانه‌ی ریال مه‌درید رۆژی شه‌ممه له شاری ڤالێنسیا له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیڤانتی.
