عه‌بادى: پشكى سه‌دا 17 به رێككه‌وتنى سياسيى ديار كراوه و ده‌ستوورى نييه
حه‌يده‌ر عه‌بادی چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی كاری لیژنه‌كانه
K24 – هه‌ولێر:
بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادی چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی كاری لیژنه‌كانه و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش له‌سه‌ر بودجه نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك.
ئه‌مڕۆ فراكسیۆنە كوردستانییەكان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه و به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24، حه‌يده‌ر عه‌بادى رایگه‌یاندووه، پشكی له سه‌دا حه‌ڤده رێككه‌وتنی سیاسی بووه و ده‌ستووری نییه.
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بادی، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئارام شێخ محه‌ممه‌د ئاشكرای كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شه بودجه‌ی كوردستان له ناو پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 و كێشه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك پاره‌ی پێشمه‌رگه و جووتیاران و هه‌روه‌ها كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ گفتوگۆی له باره‌وه كراوه.
هاوكات هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داواكراوه گره‌نتی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018 هه‌بێت و داواشكراوه تێبینییهكانی كورد له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ به هه‌ند وه‌ربگیرێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، سیروان سیرینی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان 24ى راگه‌یاند، عه‌بادی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، به‌شه‌ی بودجه‌ی كوردستان به رێككه‌وتنی سیاسی بووه و ده‌ستووری نییه و ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دایه‌وه و پێمان وت، هیچ سه‌رژمێرییه‌ك له عێراق نه‌كراوه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی دانیشتوان و له چه‌ند ساڵی رابردووش، بودجه‌ی كوردستان هه‌ر سه‌دا حه‌ڤده بووه.
سیرینی گووتیشی: رێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان زیادیكردووه، ده‌بوو به‌شه بودجه‌ش زیادی بكات. سه‌باره‌ت به پێدانی مووچه‌ش، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گووتی: عه‌بادی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی دواین وردبینی لیژنه‌كانی وردبینی ده‌كه‌ین و هه‌ر كاتێك وردبینی ته‌واو بوو، پاره‌كانیان خه‌رج ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، ورده‌كارى زياترى له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى فراكسيۆنه كوردييه‌كان و حه‌يده‌ر عه‌بادى خسته‌ڕوو: