وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم: به‌غدا به‌بێ ئاگاداری ئێمه هێڵی نۆرماڵی له‌سه‌ر هه‌رێم راگرتووه
"هێڵی نۆرماڵ لە سەردەمی حکومەتی بەعسەوە هەبووە ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌زووترین كات ئه‌و هێله نه‌كاته‌وه رێككاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر"
K24- هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به راگرتنی هێڵی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بەغدا به‌بێ ئاگاداری ئێمە ئه‌و هێله‌ی راگرتووە، ئەگەر بەم نزیکانە هێڵەکان نەکاتەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوی به‌غدا وەزاتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، ئەم بڕیارەی بەغدا نایاساییە، چونکە پەیوەندی نۆڕماڵ لە سەردەمی حکومەتی بەعسەوە هەبووە و کۆدەکەش لەو کاتەوە لەلایەن بەغداوه داندرابوو.
وەزارەتی گواستنەوەش ئاشکرای دەکات، ئەگەر لە نزیکترین کاتدا بەغدا بە بریارەکەیدا نەچێتەوە، لە دادگا رێكکاری یاسایی دەگرنە بەر، چونكه بەشێکی زۆری دام‌و دەزگاکان ئه‌و هێله به‌كار ده‌هێنن و كێشه بۆ كاروباری هاووڵاتیان درووست ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی وه‌ك نەخۆشخانە، پۆلیس، ئاسایش و دەزگا گشتیەکان هێڵی نۆرماڵ بەکار دەهێنن بەردەوام بوونی ئەو بریارە لە رووی مادیشەوه زیانی زۆری دەبێت.
لە نوێترین هەوڵی بەغدا له دژی هەرێمی کوردستان راگرتنی پەیوەندی تەلەفۆنی نۆرماڵ بوو لەگەڵ هەر یەک لە کۆرەک و ئاسیا و زین، بەهۆی ئەو بریارەش هاوڵاتیان ناتوانانن لە رێگەی ئەو کۆمپانیایانەوە پەیوەندی بە هێڵی نۆرماڵه‌وه بكه‌ن و بە پێچەوانەشەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گه‌یاندن بە هاولاتیانی هەرێمی کوردستان.