له ئه‌ڵمانيا پهيمانگهيهكى كوردى 30 ساڵه خزمه‌تى زمان و ئه‌ده‌بى كوردى ده‌كات
ده‌يان به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى و زانستى و فه‌رهه‌نگى تايبه‌ت به زمان و فێربوونى كوردى و ئه‌ڵمانيان به‌چاپ گه‌ياندووه
K24 – هه‌ولێر:
زمان‌ناس و خه‌مخۆرانى زمانى كوردى له ئه‌ڵمانيا له ماوه‌ى 30 ساڵى رابردوودا له رێگه‌ى دامه‌زراندنى پهيمانگهيهكى كوردى هه‌وڵه‌كانيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ په‌ره‌پێدانى زمانى كوردى و ئاشناكردنى به منداڵانى كورد له ئه‌ڵمانيا و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا ده‌يان به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى و زانستى و فه‌رهه‌نگى تايبه‌ت به زمان و فێربوونى كوردى و ئه‌ڵمانيان به‌چاپ گه‌ياندووه.