"ته‌عریب گه‌یشتووه‌ته‌ نزیك سلێمانی"

پۆلیسی ئیتحادی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق نییه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c019b53d-0da4-4722-8331-4a8e7f7f77a5/020218PDE.ism/manifest

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایدەگەیەنێت، تەعرین گەیشتووەتە نزیك سلێمانی و پۆلیسی ئیتحادی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق نییه‌.

كامەران كەركووكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "پرۆسه‌ی ته‌عریب و به‌ شیعه‌كردن به‌رده‌وامه‌ و ئێستاش گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ورووبه‌ری سلێمانی".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گوتیشی: "پۆلیسی ئیتحادی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق نییه‌، چونكه‌ هیچ یاسایه‌كی نییه‌ و هه‌موو هێزه‌كانی عێراقیش له‌یه‌ك پێكهاته‌ن".