ئه‌ستێره‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان كرا
كوردستان24 هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك باشترین یاریزانی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات
دوای كۆتایی هاتنی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان، حەمید ئیسماعیل هێرشبه‌ری یانه‌ی برایه‌تی بە ئەستێرەی ئەم هه‌فته‌یه‌ی بەرنامەی گێمی سێیەمی کوردستان٢٤ دەستنیشانکرا.
حەمید ئیسماعیلی یاریزانی یانەی برایەتی لەم هەفتەیە لە یەکەم گەڕی خولی نایابی کوردستان گۆڵی سەرکەوتنی بۆ برایەتی لە بەرامبەر شێروانە تۆمارکرد.
حەمید ئیسماعیل وەرزی رابردوو لە کۆی12 یاری نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکات، کە پێشتر لە جەیش و جەزیرەی سووری یاریی کردووە و کوردی رۆژئاوای کوردستانە، لە قامیشلۆ لەدایکبووە و تەمەنی27 ساڵە.
كوردستان24، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له به‌رنامه‌ی گێمی سێیه‌م كه هه‌موو شه‌وانی هه‌ینییه‌ك له كاتژمێر 10:05 خوله‌كی شه‌و راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت كه سه‌رجه‌م بڕگه و بابه‌ته‌كانی پوه‌سته به خولی نایابی كوردستان، له به‌رانامه‌كه‌دا به‌پێی چه‌ند پێوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندێن ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
گۆڵی سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی برایه‌تی له رێگه‌ی حه‌مید ئیسماعیل
