به فه‌رمی زێدان پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و راگه‌یاند
بۆ دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك سێكوچكه‌ی (بی بی سی) به‌یه‌كه‌وه ده‌بینرێن
زینه‌دین زێدان لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی لیڤانتی راگه‌یاند، كه تێیدا سێكۆچه‌كه‌ی بی بی سی بۆ دووه‌م یاریی له‌سه‌ریه‌ك به‌یه‌كه‌وه به‌شداری یارییه‌كی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌و سێكوچكه‌یه له‌وه‌ته‌ی ئاپرێلی ساڵی رابردووه‌وه بۆ دوو یاری له‌سه‌ریه‌ك به‌یه‌كه‌وه یارییان نه‌كردووه و ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه ئه‌و ژماره‌یه دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو رۆژی له هۆڵه وه‌رزشییه‌كان به‌سه‌ر بردوو و به‌شداری مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كانی نه‌كرد، به‌ڵام دواجار گه‌ڕایه‌وه و تیمی پزیشكی یانه‌كه‌ش.
زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و (ڤایخۆ و سیبایۆس)ـی به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخسته‌وه، هه‌ریه‌ك له یۆرێنتی، مایۆرال و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی به‌بڕیاری هونه‌ری بانگهێشت نه‌كردووه.
له گه‌ڕی 22ـه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی لێڤانتی، له یاری چوون له یاریگه‌ی بێرنابیۆ هه‌ردوولا به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.
