"ریال مه‌درید گرێبه‌ستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ نوێده‌كاته‌وه"
كریستیانۆ له‌ڕووی مووچه‌وه له دوای مێسی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له هی نێیمار نزیك ده‌بێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه و مووچه‌كه‌شی زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ڕووی مووچه‌وه هه‌ر له دوای لیۆنێل مێسی ده‌مێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3 شووباتی 2018، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز رازیبووه مووچه‌ی كریستیانۆ زیاد بكات و گرێبهسهكهشی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام هاوتاكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی به هی لیۆنێل مێسی ره‌ت كردۆته‌وه.
كریستیانۆ كه ئێستا 21 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌رده‌گرێت، مووچه‌كه‌ی بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌كرێته‌وه، به‌مه‌ش له مووچه‌ی نێیمار دا سیلڤا نزیك ده‌بێته‌وه كه ئێستا ساڵانه 38 ملیۆن یۆرۆ له پاریس سانجێرمان وه‌رده‌گرێت.
له هاوینی رابردوو تا ئێستا به گه‌رمی باس له رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی كریس داوای هاوتاكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی ساڵانه‌ی به هی لیۆنێل مێسی ده‌كات كه ئێستا له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 40 ملیۆن یۆرۆی كاش و به‌بێ باج وه‌رده‌گرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پێشتر له هاوینی 2009 به بڕی 84 ملیۆن پاوه‌ند له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه روویكرده ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2021 ته‌واو ده‌بێت، كریستیانۆ تا ئێستا 420 یاری له لالیگا بۆ ریال كردووه و 426 گۆڵی كردووه.