ڤاڵڤێردی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه سه‌خته‌كه‌ی سبه‌ی راگه‌یاند
ڤاڵڤێردی 3 یاریزانی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه دوورخستۆته‌وه
.jpg)
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له دێربی كه‌ته‌لۆنیا له كاتژمێر 6:15 خولهك به‌كاتی كوردستان ده‌بێته میوانی ئیسپانیۆل كه تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه شكستی به یانه‌ی بارسا هێنا، ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌م یارییه لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی راگه‌یاند و 3 یاریزانی دوورخستۆهوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3 شووباتی 2018، بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل بڵاو كرده‌وه.
عوسمان دێمبلی ئه‌گه‌رچی بۆ مه‌شقی به كۆمه‌ڵی یانه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له تۆماس ڤێرمایلین و ئاندرێ گۆمێزیش به‌هۆی پێكانه‌وه بانگهێشت نه‌كراون.
یانه‌ی ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنی له یاری چوون به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا تووشی شكست بوو، به‌ڵام تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه كه توانیویه‌تی شكست به یانه‌ی بارسێلۆنا بهێنێت كاتێك له جامی شا له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه‌ی كه سبه‌ی یارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له بارسای برده‌وه، به‌ڵام له یاری چوون به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و له جامی شا كرایه ده‌ره‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا به 57 خاڵ پێشه‌نگی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای گرتووه و به جیاوازی 11 خاڵ له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی دووه‌م و به جیاوازی 19 خاڵ له ریال مه‌دریدی چواره‌م دووره.
