ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی وه‌ڵامی 12 پرسیاری دایه‌وه
ڤاڵڤێردی: هه‌رگیز له ترسی هانده‌رانی ئیسپانیۆل ئاماده نیم پیكێ بخه‌مه سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ

ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر له دێربی كه‌ته‌لۆنیا به‌باشی هێرشه‌كانمان رێكنهخهین، له ڕووی به‌رگرییه‌وه كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، ده‌شڵێت: هه‌رگیز ئاماده‌م نیم به‌هۆی هانده‌رانی ئیسپانیۆل جیرارد پیكێ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنێم.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3 شووباتی 2018، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ئیسپانیۆل و بارسێلۆنا، ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسا وه‌ڵامی 12 پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له باره‌ی یارییه‌كه كه به دێربی كه‌ته‌لۆنیا ناسراوه، ڤاڵڤێردی گوتی: یارییه‌كه قورس ده‌بێت، به‌ڵام پێشبینی ناكه‌م یارییه‌كه توندوتیژ بێت، یارییه‌كه هاوشێوه‌ی یارییه‌كانی دیكه ده‌بێت.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: یه‌كه‌مجار نییه سه‌ردانی یاریگه‌ی ئیسپانیۆل ده‌كه‌ین، ئێمه ئه‌م وه‌رزه له‌م یاریگه‌یه دۆڕاین، به‌ڵام ناترسین، پێشتر زۆر یاری زه‌حمه‌تمان كردووه، زۆرجار پێشبینی یاری قورس و توندوتیژ كراوه كه‌چی یارییه‌كه‌ش به ئاسایی و دوور له كێشه ته‌واو بووه، له‌وانه یاریگه‌كانی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید.
له باره‌ی دێمبلی، راهێنه‌ری بارسا گوتی: به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی دڵخۆشم، به‌ڵام نامه‌وێت سه‌ركێشی به‌و یاریزانه بكه‌م، نامه‌وێت هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشتر دووباره بكه‌مه‌وه و په‌له‌ی لێ بكه‌م، بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بانگهێشتی دێمبلیم نه‌كردووه، چونكه ده‌مه‌وێت پارێزگاری له‌و یاریزانه بكه‌م و نامه‌وێت له‌ده‌ستی بده‌م.
له باره‌ی (یێری مینا)، ڤاڵڤێردی گوتی: ئه‌م به‌رگریكاره كۆلۆمبیاییه بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه، به‌ڵام نامه‌وێت فشاری له‌سه‌ر دروست بكه‌م، ئه‌و جارێ پێویستی به كاتی زیاتره، له ئێستاشدا ئێمه (ساموێل ئۆمتیتی و جیرارد پیكێ)ـمان هه‌یه.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: راسته له ریزبه‌ندی لالیگا جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان ئێمه و ركابهرهكانماندا هه‌یه، به‌ڵام زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه ململانێی ناسناوی لالیگا كۆتایی هاتووه.
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان له جامی شا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا كه بڕیاره پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت، ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: حه‌زم له‌مجۆره پرسیارانه نییه، له كاتی خۆی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م، چونكه ئێستا ته‌نیا بیرم لای دێربی كه‌ته‌لۆنیایه، تا ئه‌و یانه‌یه تێنهپهڕێنم قسه له‌سه‌ر یاری دیكه ناكه‌م.
له به‌رسیڤێكێ دیكه له باره‌ی یارییه‌كه سبه‌ی، ڤاڵڤێردی هۆشداری ده‌داته یاریزانه‌كانی و ده‌ڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه یانه‌ی ئیسپانیۆل له سه‌ره‌تای یارییه‌كه فشارمان ده‌خاته سه‌ر، به‌ڵام ئێمه ده‌بێت به وریایی رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: هێزی تیپه‌كه‌مان له هه‌موو هێڵه‌كانه‌وه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌باشی هێرش نه‌كه‌ین، له ڕووی به‌رگرییه‌وه تووشی كێشه ده‌بین.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: سرووشتی تۆپی پێ وایه، هه‌رلایه‌ك یاری باش بكات، براوه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كی تازه نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بیت ده‌بێت یارییه‌كی باش بكه‌یت.
له باره‌ی دۆخی خراپی جێرارد پیكێ له‌گه‌ڵ هانده‌رانی ئیسپانیۆل، ڤاڵڤێردی گوتی: هه‌رگیز ئاماده نیم له ترسی هانده‌رانی ئیسپانۆل پیكێ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنێم، به‌پێچه‌وانه‌وه سبه‌ی به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری پێده‌كه‌م.
یانه‌ی بارسێلۆنا به 57 خاڵ پێشه‌نگی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای گرتووه و به جیاوازی 11 خاڵ له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی دووه‌م و به جیاوازی 19 خاڵ له ریال مه‌دریدی چواره‌م دووره.