رووسیا تۆڵه‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له به‌ره‌ی نوسره كرده‌وه
ته‌نیا له‌و شوێنه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه‌یان خستۆته خواره‌وه 30 چه‌كداری به‌ره‌ی نوسره كوژراون
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌چڕی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره‌یان له‌و ناوچه‌یه‌ی شاری ئیدلب به مووشه‌ك بۆردومانكردووه، كه فڕۆكه رووسیه‌كه‌ی خستۆته خواره‌وه و، به‌ده‌یان چه‌كداری ئه‌و گروپه‌یان كوشتووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاشكراشیكرد، ته‌نیا له‌و شوێنه‌ی كه فڕۆكه‌كه‌یان خستۆته خواره‌وه، زیاتر له 30 چه‌كداری به‌ره‌ی نوسره‌یان كوشتووه.
پێشتریش له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیادا هاتبوو، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، فڕۆكه‌كه له‌ڕێگه‌ی چه‌كی دژه‌تانكی سه‌رشان له‌ناوچه‌یه‌كی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له سنووری پارێزگای ئیدلب خراوه‌ته خواره‌وه.
به‌یاننامه‌كه روونیشی كردبۆوه، "فڕۆكه‌وانه‌یان كاتی ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه جێ بهێڵێت، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستی "به‌ره‌ی نوسره"دایه، به‌ڵام له‌كاتێكدا كوژراوه، كه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان له‌شه‌ڕدا بووه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له جۆری سوخۆی 25ی رووسیا له سنووری پارێزگای ئیدلب له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه خرایه خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش كوژرا. دوای چه‌ند كاتژمێرێك له رووداوه‌كه، "به‌ره‌ی نوسره" كه به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه، به‌رپرسیارێتی خۆی له خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه رووسیه راگه‌یاند.