رامۆس راستییه‌كان ئاشكرا ده‌كات
باسی توڕه‌بوونه‌كه‌ی كریستیانۆی كرد
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ریال مه‌درید و لیڤانتی، سێرخیۆ رامۆس نایشارێته‌وه كه ئه‌نجامه‌كه ئه‌وانی زۆر ئازار داوه، ده‌شڵێت: له ڕووی به‌رگرییه‌وه هه‌ڵه‌ی زۆرمان كرد، بۆیه وامان به‌سه‌رهات.
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دوورخسته‌وه هه‌ڵه‌كانی خۆمان بوو، له یارییه‌كه‌ی لیڤانتی هه‌موو شتێك دیار بوو، گۆڵی دووه‌می لیڤانتی به ته‌واوه‌تی ئازاره‌كانی ئێمه‌ی قوڵتر كرده‌وه.
رامۆس كه له یارییه‌كه‌ی لیڤانتی گۆڵی یه‌كه‌می ریال مه‌دریدی كرد، ده‌شڵێت: ئێمه زۆرجار كۆنترۆڵی یارییه‌كه ده‌گرینه ده‌ست، كه‌چی هه‌ر خاڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، هه‌رگیز دووركه‌وتنه‌وه‌ی ریال مه‌درید به 18 خاڵ له بارسێلۆنا سرووشتی نییه.
رامۆس گوتیشی: ئێمه له ڕووی به‌رگرییه‌وه رێكخراو نین و هه‌ڵه‌ی زۆر ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش بارودۆخی ئێمه‌ی خراپتر كردووه.
رامۆس ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵمان له‌وه خراپتر نه‌بێت، پێویست یه‌كگرتوو بین و بۆ یاریی داهاتوومان له چامپیۆنزلیگ هه‌موو ئه‌م رووداوانه له‌بیر بكه‌ین.
رامۆس گوتیشی: زۆرناخۆشه ئێمه كاتێك به رێگایه‌كی زه‌حمه‌ت گۆڵ ده‌كه‌ین و پێش ده‌كه‌وین، كه‌چی دواتر له ماوه‌ی 5 خولهك هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، راسته ئه‌م شتانه له تۆپی پێ سرووشتییه، به‌ڵام بۆ ریال مه‌درید نابێت و جێگه‌ی قبووڵ نییه؟
رامۆس له باره‌ی توڕه‌بوونه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له نێو یاریگه، گوتی: هه‌موو له‌م دۆخه توڕه‌ین و ناڕازین، ئاساییه ئه‌گه‌ر كریستیانۆش توڕه بێت.
رامۆس له كۆتایی دا په‌یامێكی به گوێی یاریزانان و هانده‌ران چرپاند و گوتی: ئێمه هێشتا له چامپیۆنزلیگ كه گه‌وره‌ی ناسناوه‌كانه زیندووین، بۆیه پێویسته به باشی خۆمان بۆ یاری داهاتوومان له لالیگا به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد و یاری دواترمان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ئاماده بكه‌ین.