به ڤیدیۆ.. یوڤێنتۆس گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی تۆمار كرد و یانه‌ی ساسولۆی وێران كرد
هیگواین هاتریكێكی خێرای تۆمار كرد
له گه‌ڕی 23ـه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس گۆڵبارانی یانه‌ی ساسولۆی كرد و 7 جار تۆڕی تیپی به‌رامبه‌ری هه‌ژاند، گۆنزالۆ هیگواینیش هاتریكی كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 4 شووباتی 2018، یانه‌ی یوڤێنتۆس میوانداریی ساسولۆی كرد، سه‌ره‌تا له خوله‌كی 9 ئالێكس ساندرۆ شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ی بڕی.
دواتر له خوله‌كه‌كانی 24 و 26 سامی خزێره دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی بۆ یوڤی كرد، پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدرێت، میرالیم پیانیچ واژۆی له‌سه‌ر گۆڵی چواره‌می یوڤی كرد.
له گێمی دووه‌م گۆنزالۆ هیگواین ده‌ركه‌وت و له ماوه‌ی 20خوله‌ك هاتریكی به درێسی یوڤی تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی یوڤی له دژی ساسۆلۆ بۆ 7 گۆڵ زیاد كرد و به ته‌واوه‌تی تیپی به‌رامبه‌ری وێران كرد.
یانه‌ی یوڤێنتۆس به 59 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی له یانه‌ی ناپۆلی وه‌رگرته‌وه.