مه‌سروور بارزانی: كه‌ركووك داگیركراوه‌و پێشنیازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

"داوای جێبه‌جێكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی كورد ده‌كه‌ین"

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/2/2018 مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له‌ په‌راوێزی به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی ده‌زگاكه‌دا، قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و رایگه‌یاند: "كه‌ركووك شارێكی داگیركراوه‌و پێشنیازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگاكه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

مه‌سروور بارزانی له‌ كۆنفرانسه‌كه‌شدا گوتاریكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌ كار و خزمه‌ته‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كرد و گووتی: "دەزگای خێرخوازی بارزانی ماڵێكە بۆ ھەمووان و بەردەوام دەبێت لە ھاوكاری كردنی ئاوارە و لێقەوان. داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، كە ئاسانکاری بکەن، بۆ ئەوەی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بتوانێت هاوکاری بگەیەنێتە خەڵکی سڤیلی عەفرین بکات".

دواتر له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ میدیاكان، ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا گووتی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌ و داوای جێبه‌جێكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی كورد ده‌كه‌ین".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/60fd96cf-3bf5-443a-891e-25dc869df33c/masrur2.ism/manifest