بەرھەم ساڵح: لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ گفتوگۆمان لەبارەی بەرەیەكی ھاوبەش كردووە

"باسمان لە ھەماھەنگی و ھاوكاریكردووە"

K24 - سلێمانی

بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایدەگەیەنێت، لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی گفتوگۆیان لەبارەی لە دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش کردووە بۆ رزگاکردنی هەرێمی کوردستان لەم قەیرانە سەختانەی کە رووبەڕووی بووەتەوە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بەرھەم ساڵح رایگەیاند: "بە شێوەی سەرەكی ئەم كۆبوونەوەیە كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری بوو، لەنێوان ھەرسێ لامان، باس لە ھەلومەرجی ئێستای كوردستان و ھەماھەنگی و ھاوكاری كرا بە ئاراستەی دروستكردنی بەرەیەكی ھاوبەش دەربازبوونی كوردستان لەم قەیرانە سەختانەی كە رووبەڕووی میللەتەكەمان بوونەتەوە".

ئەم لێدوانی بەرهەم ساڵح دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی له‌ سلێمانی هات.

كۆبوونەوەی بەرھەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری  و عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی- 5/2/2018-سلێمانی- فۆتۆ: میدیای كۆمەڵی ئیسلامی
كۆبوونەوەی بەرھەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری و عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی- 5/2/2018-سلێمانی- فۆتۆ: میدیای كۆمەڵی ئیسلامی