بەرھەم ساڵح: لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ گفتوگۆمان لەبارەی بەرەیەكی ھاوبەش كردووە
"باسمان لە ھەماھەنگی و ھاوكاریكردووە"
K24 - سلێمانی
بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایدەگەیەنێت، لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی گفتوگۆیان لەبارەی لە دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش کردووە بۆ رزگاکردنی هەرێمی کوردستان لەم قەیرانە سەختانەی کە رووبەڕووی بووەتەوە.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بەرھەم ساڵح رایگەیاند: "بە شێوەی سەرەكی ئەم كۆبوونەوەیە كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری بوو، لەنێوان ھەرسێ لامان، باس لە ھەلومەرجی ئێستای كوردستان و ھەماھەنگی و ھاوكاری كرا بە ئاراستەی دروستكردنی بەرەیەكی ھاوبەش دەربازبوونی كوردستان لەم قەیرانە سەختانەی كە رووبەڕووی میللەتەكەمان بوونەتەوە".
ئەم لێدوانی بەرهەم ساڵح دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی له سلێمانی هات.
