"بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی كاریگه‌ری له‌ده‌ستدا"
ره‌نگه به‌شداریی یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر چێڵسی نه‌كات
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، جیرارد پیكێ به‌هۆی یاری رابردوویان به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه تووشی كێشه بووه و پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك دوور بكه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5 شووباتی 2018، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌رقاڵی پشكنینی پزیشكییه بۆ جیرارد پیكێ كه له یاری رابردوو ئه‌و یاریزانه یانه‌ی بارسای له شكست رزگار كرد كاتێك له خوله‌كی 82 ئه‌نجامه‌كه‌ی له دژی ئیسپانیۆل بۆ بارسا یه‌كسان كرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه جیرارد پیكێ به‌شداریی یارییه‌كانی داهاتووی بارسا له لالیگا به‌رامبه‌ر خیتافی و له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر چێڵسی نه‌كات.
.jpg)