به فه‌رمی داواكارییه‌كی ریال مه‌درید ره‌ت كرایه‌وه
ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان له ئه‌ستێره‌یه‌كی بێبه‌ش ده‌بێت

دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست كارتی زه‌ردی وه‌رگرت، یۆفا بۆ 2 یاری كارڤاخالی یاریزانی باڵی راستی ریال مه‌دریدی بۆ 2 یاری سڕ كرد، دوای ئه‌و بڕیاره ریال مه‌درید تانه‌ی له بریاره‌كه‌ی یۆفادا و ئه‌مرۆ فیدراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌وروپا تانه‌كه‌ی ریال مه‌دریدی سه‌باره‌ت به لابردنی سزاكه‌ی كارڤاخال ره‌تكرده‌وه.
دانی كارڤاخال له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له یارییه‌ك دابڕا و به‌فه‌رمی له یاری چوونی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان داده‌بڕێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید له 14ـی ئه‌م مانگه له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات.
