جیرارد پیكێ مه‌ترسی سڕكردنی له‌سه‌ره
به ئه‌نجامدانی ره‌فتارێكی ناشرین تاوانبار كراوه

به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، جێرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا به‌هۆی ده‌سته‌واژه‌ی دوور له وه‌رزشی ئه‌گه‌ری هه‌یه له لالیگا سڕ بكرێت.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه جێرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا له یاری رابردووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل له‌كاتی تۆماركردنی گۆڵی به‌رامبه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی دوور له وه‌رزشی به‌كارهێناوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌و هۆیه‌وه یه‌ك تا 3 یاری سڕ بكرێت.
خافێر تیباسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی ماركا ده‌ڵێت: پێویستی نه‌ده‌كرد پیكێ به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامی هانده‌رانی ئیسپانیۆل بداته‌وه، هه‌روه‌ها تیباس گوتیشی هه‌میشه پیكێ واده‌كات قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و داواشی له لیژنه‌ی سزادانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كرد به زووترین كات سزاكه‌ی پیكێ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
.jpg)