به فه‌رمی نێیمار بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پاریس سانجێرمان دوور خرایه‌وه
ئۆنای ئێمری به‌هۆی هۆكارێكی تایبه‌ته‌وه نێیماری دوورخستۆته‌وه
بۆ ئەم یارییە ئۆیان ئێمری بەفەرمی نێیمار داسێلڤای بانگهیشت نەکردووە وبۆ یارییەکە دووری خستووەتەوە
پێگه‌ی فه‌رمی پی ئێس جی فره‌نسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئاهه‌نگی رۆژی له‌دایكبوونییه‌وه ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری یانه‌كه بڕیاری داوه نێیمار داسێلڤا له پێكهاته‌ی یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سۆشۆ له جامی فره‌نسا دوور بخاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی بۆ یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ریال مه‌دریدی ئیسپانی له چامپیۆنزلیگ ئاماده‌بێت.
هه‌روه‌ها پاریس سانجێرمان له‌م یارییه جگه له نێیمار داسێلڤا به‌هۆی پێكانه‌وه ئه‌دریان رابیۆتی له‌گه‌ڵ نابێت، به‌ڵام تیاگۆ مۆتای ناوه‌ڕاستكاری كه به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه‌كه و كیلیان مباپێش دوای راگیرانی به‌هۆی كارتی سووره‌وه له‌م یارییه ئاماده ده‌بێت.
له یاری چاره‌كی كۆتایی جامی فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 11:05 خوله‌ك به كاتی كوردستان ده‌بێته میوانی یانه‌ی سۆشۆ.
