تا ئێستا واده‌يه‌ك بۆ كۆتايهێنان به كارى ليژنه‌كانى وردبينى ليستى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ديار نه‌كراوه
ھەوڵەکانی تێپەڕاندنی پرۆژه ياساى بودجەی گشتی 2018ی عێراق به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
چەند مانگێکە بە مەبەستی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم چەندین لیژنە لە بەغداوە ره‌وانه‌ی ھەرێمی کوردستان كراون، دیاریش نییە چاره‌نووسی ئەو وردبینیکردنە و كاری لیژنه‌كان به چی و به كوێ ده‌گات، جیا له‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی فراكسۆنه كوردستانییه‌كان كه‌چی ھەوڵەکانی تێپەڕاندنی پرۆژه ياساى بودجەی گشتی 2018ی عێراق به‌رده‌وامه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، گووتی: "ئامانجمان له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 دادپه‌روه‌رییه و وه‌ڵامی فشاره‌كانیش ناده‌ینه‌وه".
عه‌بادى گوتيشى: "داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م چیتر پڕۆژه ياساى بودجه دوا نه‌خات. له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی پڕۆژه ياساى بودجه له شوێنی خۆیی دێت و ده‌چێت، ئه‌مه زیانی بۆ وڵات هه‌یه. داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م كۆتایی به پرسی پڕۆژه‌ی یاسای بودجه بهێنێت. په‌كخستنی پڕۆژه ياساى بودجه دژی ده‌ستووره، چونكه ده‌ستوور رێگه به په‌كخستنی بودجه نادات، مادام پڕۆژه‌كه پێشكه‌شكراوه. به‌م شێوه‌یه دواخستنی بودجه و گه‌مه‌كردن به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك پێم وایه كارێكی ره‌تكراوه‌یه، وێڕای رێزمان بۆ ته‌واوی داواكارییه‌كان".