عه‌بادى: وه‌ڵامى فشاره‌كانى په‌يوه‌ست به بودجه نادهينهوه
داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م چیتر پڕۆژه ياساى بودجه دوا نه‌خات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، كابينه‌كه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و فشارانه ناداته‌وه، كه له باره‌ى پرۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتيحادى له‌سه‌ر به‌غدا درووستكراوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، گووتی: "ئامانجمان له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 دادپه‌روه‌رییه و وه‌ڵامی فشاره‌كانیش ناده‌ینه‌وه".
عه‌بادى گوتيشى: "داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م چیتر پڕۆژه ياساى بودجه دوا نه‌خات. له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی پڕۆژه ياساى بودجه له شوێنی خۆیی دێت و ده‌چێت، ئه‌مه زیانی بۆ وڵات هه‌یه. داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م كۆتایی به پرسی پڕۆژه‌ی یاسای بودجه بهێنێت. په‌كخستنی پڕۆژه ياساى بودجه دژی ده‌ستووره، چونكه ده‌ستوور رێگه به په‌كخستنی بودجه نادات، مادام پڕۆژه‌كه پێشكه‌شكراوه. به‌م شێوه‌یه دواخستنی بودجه و گه‌مه‌كردن به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك پێم وایه كارێكی ره‌تكراوه‌یه، وێڕای رێزمان بۆ ته‌واوی داواكارییه‌كان".
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ فشاره‌كان، مه‌به‌ست لێیی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاری ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه تێبینیان له‌سه‌ر بودجه هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا فراكسيۆنه كوردييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق 9 داواكاريان بۆ ده‌ستكارى كردنى ره‌شنووسى پڕۆژه ياساكه پێشكه‌شكردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24 كه له زارى نوێنه‌رانى سه‌ر به فراكسيۆنه كوردييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه دهستيكهوتووه، "تا ئێستا وه‌ڵامی هیچ یه‌كێك له داواكارییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه".
بڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تايبه‌ت به پرسى پرۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتحادى كۆببێته‌وه و ئه‌و پرسه يه‌كلا بكاته‌وه.