كونسوڵى گشتى فه‌ره‌نسا له هه‌رێم: ماكرۆن به وردى چاودێرى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه له‌پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بووه
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن به‌وردی چاودێری ره‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
دۆمه‌نیك ماس، كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان گوتيشى: ئێوه ده‌زانن، كه سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن به‌وردی چاودێری ره‌وشی عێراق ده‌كات. كۆبوونه‌وه‌كانیشی له‌گه‌ڵ عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و خاڵه. بێجگه له سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی بۆ پاریس چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیش له‌نێوان سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بووه".
روونيشيكرده‌وه، "هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه له‌پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بووه، به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌وانه، پرسی فڕۆكه‌خانه‌كان، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان و سامانه سروشتییه‌كان".
كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، گوتيشى: "هه‌موو ئه‌م پرسانه بۆ فه‌ره‌نسا گرنگن و هه‌روه‌ها پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش له ناو عێراقدا به‌لاى فه‌ره‌نساوه جێى بايه‌خه و هه‌موو ئه‌مانه‌ش كاتی پێویسته، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان و ئێمه لێره‌نین بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیاز بكه‌ین، لێره‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاوكاری هه‌ردوولا بكه‌ین چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانیان بدۆزنه‌وه و ئێمه‌ش پشتگیریی هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن هه‌ولێر و به‌غداوه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت".