رۆژی هه‌ڵبژاردنەكانی كوردستان یه‌كلاده‌كرێته‌وه
دیاریکردنی رۆژێک بۆ ھەڵبژاردن لە پەرلەمان یەکلا دەبێتەوە، بۆ ئەمەش پێویستە رای فراکسیۆنەکان وەربگیرێت، جگە لەوەش ھەنگاوە یاساییەکانی تێپەڕێنێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره ئەمڕۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن كۆببنه‌وه و رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنيشانبكه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه بێگه‌رد تاڵه‌بانى سکرتێری پەرلەمان تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند: "دیاریکردنی رۆژێک بۆ ھەڵبژاردن لە پەرلەمان یەکلا دەبێتەوە، بۆ ئەمەش پێویستە رای فراکسیۆنەکان وەربگیرێت، جگە لەوەش ھەنگاوە یاساییەکانی تێپەڕێنێت".
حکومەتى هه‌رێم بەڵێنی بە کۆمسیۆن داوە ھەموو داواکاريیەکانی جێبەجێبکات، بە مەرجێک ئامادەکاریيەکان لە ماوەیەکی کورت تەواو بکات، کۆمسیۆنیش پێویستی بە 105 رۆژە بۆ ئەوەی ئامادەکاری تەواو بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکات، بە تایبەت کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم، یەکەم ھەڵبژاردنی فەرمیە ئەنجامی بدات، تا رۆژی ھەڵبژاردنیش یەکلا نەکرێتەوە ئەوان ناتوانن، دەست بە ئامادەکاریيەکان بکەن.