ناتۆ سەرپەرشتی پەیكەربەندی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات
پێنج پاكێجی سەرەكی ئامادەكراون
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە، پێنج پاكێجی بۆ چاكسازی ئامادە كردووە و ناتۆ سەرپەرشتی پەیكەربەندی (ھەیكەلییەتی) نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات.
هەڵگور حیکمەت، بەڕێوبەری راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردستان24 راگەیاند: "دوای رێكخستنەوەی، هەیکەلییەتی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتی ناتۆ دەبێت".
گوتیشی: "ئێستا 5 پاکێجی سەرەکی چاکسازییەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیە و ئەم پێنج پاكێجە دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە".
ھەڵگورد حیكمەت روونیكردەوە: "ھاوپەیمانی نێودەڵەتی خۆیان سەرپەرشتی گۆڕانكارییەكانی وەزارەت دەكەن و ئومێد وایە لە داھاتوودا وەزارەتێكی دیكە دروست ببێت، ھەیكەلییەتی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ناتۆوە سەرپەرشتی دەكرێت".