ئاسێنسیۆ به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه رووده‌كاته پرێمه‌رلیگ
ئاسێنسیۆ بێزاری خۆی له ریال مه‌درید راگه‌یاندووه
ماركۆ ئاسێنسیۆ له ریال مه‌درید بێزاره و به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان جێبهێڵێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7 شووباتی 2018، رادیۆی كادێنا سێری ئیسپانی ئاشكرای كردووه به‌هۆی یاری نه‌كردنی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، ئاسێنسیۆ بێزاره له ریال مه‌درید و ده‌یه‌وێت هاوینی داهاتوو یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستێكی باشی پێبگات.
ئاسێنسیۆ جگه له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی به به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی راگه‌یاندووه به‌دوای یانه‌یه‌كی نوێ‌دا بگه‌ڕێت و گفتوگۆی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكات و به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ره‌نگه ئاسێنسیۆ بۆ وه‌رزی داهاتوو له پرێمه‌رلیگ یاری بكات.
ئه‌م یاریزانه ئیسپانیه له ئێستا له‌لایه‌ن زیدانه‌وه به كه‌می پشتی پێ ده‌به‌سترێت و به‌مهۆیه‌وه ره‌نگه له مۆندیالی رووسیا له‌لایه‌ن ئیسپانیاوه پشتی پێ نه‌به‌سترێت.
ماركۆ ئاسێنسیۆی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له هاوینی 2016 دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی ته‌واو بوو، به 7 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی ئیسپانیۆله‌وه گه‌ڕایه‌وه ریال مه‌درید، له‌وكاته‌وه 70 یاری بۆ یانه‌ی ریال كردووه و 18 گۆڵ و 8 ئاسیستی هه‌بووه.