دادگای ئیسپانیا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ سانچێز ده‌ركردووه
سانچێز به تاوانێك تاوانبار كراوه
دادگه‌ی ئیسپانیا تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باجدان ده‌خاته پاڵ ئالێكسیس سانچێزی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7 شووباتی 2018، دادگه‌ی ئیسپانیا بڕیاریداوه به زیندانی كردنی سانچێزی هێرشبه‌ری ئێستای مان یونایتد و پێشووی بارسێلۆنا بۆ ماوه‌ی 16 مانگ به‌تۆمه‌تی خۆ دزینه‌وه له باجدان.
سانچێز تۆمه‌تباره به نه‌دانی ملیۆنێك یۆرۆ وه‌ك و باج به‌رامبه‌ر فرۆشتنی وێنه‌كانی له نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2013.
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی بارسا ده‌توانێت به پێدانی بڕه پاره‌كه و سوود به باجه‌كانی ئیسپانیا خۆی له سزای زیندانی رزگار بكات، پێشبینیش ده‌كرێت به‌منزیكانه سانچێز بانگهێشتی دادگه‌ی ئیسپانیا بكرێت.
پێشتریش هه‌ریه‌كه له مێسی و رۆناڵد و چه‌ند یاریزانێكی دیكه به‌تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باجدان بانگهێشتی دادگه كراون.
