ئاواره‌كان: عه‌بادى ده‌يه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى له هه‌ڵبژاردن به‌كارمان بهێنێت
عه‌بادى بڕيارى چۆڵكردنى شه‌ش كه‌مپى ئاواره‌كان ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، بڕیارێكی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەگەیەنێتەوە ئاوارەكانی شەش كەمپی بەغدا تاوەكو بەزووترین كات ئەو كەمپانە چۆڵ بكەن و بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕيارهدا، ئاوارەكان دەڵێن: ناتوانن بگەڕێنەوە چونكه ناوچەكانیان وێرانە و ھێشتا پڕە لە ماددەی تەقەمەنی و دەسەڵاتدارانی بەغدا بۆ بەرژەوەندى خۆيان لە ھەڵبژاردنەكان ئەوان بەكاردەھێنن.