يه‌كگرتوو: كورد زیاد له پێویست له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌رمبووه
و به‌غداش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی قۆستووه‌ته‌وه و خۆی له گفتوگۆی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دزێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خه‌لیل ئیبراهیم كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كورد به‌رامبه‌ر به‌غدا زیاد له پێویست نه‌رمبووه و به‌غداش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی قۆستووه‌ته‌وه و خۆی له گفتوگۆی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دزێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو راشیگه‌ياند، كورد هه‌رگیز ژێرده‌ستی قبووڵ ناكات و ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بێت، به‌غدا ناتوانێت به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكات.
حكومه‌تى عێراق به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانى بۆ پشتگوێخستنى داواكارييه‌كانى كورد و پابه‌ندبوونى به‌غدا به جێبه‌جێكردنى به‌نده‌كانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا سه‌ره‌ڕاى به‌ڵێنه‌كانى، تا ئێستا ئاماده نييه كێشه‌ى موچه و بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.