موسه‌ننا ئه‌مين: به سزادانى سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى كورد رازى نابين
شیعە و سوننە كاری جددی دەكەن بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بودجە تێپەڕێنن
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەك بە سزادانی سێ پەرلەمانتارەكەی كورد لە لایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە رازی نابن و پێویستە ھەموو پەرلەمانتارە كوردەكان بەشداری دانیشتنی داھاتووی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بكەن.
موسەنا ئەمین گوتیشی: لایەنەكانی شیعە و سوننە كاری جددی دەكەن بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بودجە تێپەڕێنن.
له دانيشتنى رابردووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، به هۆى ناڕه‌زايه‌تيان له هه‌مبه‌ر تێپه‌ڕاندنى پرۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتيحادى، سێ په‌رله‌مانتارى كورد رووبه‌ڕووى سزاى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بوونه‌وه.