لايه‌نه سياسييه‌كان له باره‌ى يه‌ك ليستى له ناوچه داگيركراوه‌كان نه‌گه‌يشتنه رێككه‌وتن
به‌شێكی لایه‌نه‌كان یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به شكستهێنانى هه‌وڵه‌كانى رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
دوای دوو رۆژ كۆبوونه‌وه، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك لیستی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان رێكنه‌كه‌وتن و به‌شێكی لایه‌نه‌كان یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به شكستهێنانى هه‌وڵه‌كانى رێككه‌وتن.
لایەنە سیاسیيەکان لەسەر یەک لیستی بۆ ناوچەداگیرکراوەکان نەیانتوانی بگەنە رێککەوتن، چاوەڕێی دەکرێت جارێکیدیکە کۆببنەوە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئیسلامیش هۆکاری سەرەکییەکەی خستە ئەستۆی گۆڕان و کۆمەڵ و لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی و ئەوانیش خستیانە ئەستۆی ئامادە نەبوونی یەکێتی.