زێدان هاوشێوه‌ی رۆدریگێز له هاوینی داهاتوو ئیسكۆش ده‌فرۆشێت
زێدان ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئیسكۆیهوه خه‌ونه‌كه‌ی بێنێته دی
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، زینه‌دین زێدان بڕیاریداوه هاوینی داهاتوو ئیسكۆ بفرۆشێت و ئیدین هازارد بگوازێته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا كرابووه بابه‌تی سه‌ره‌كی، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه زیزۆ له ئیسكۆ رازی نییه و فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه‌ی له هاوینی داهاتوو كردووه‌ته پلانی سه‌ره‌كی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هازارد خه‌ونی زیزۆیه و ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی فرۆشتنی ئیسكۆ خه‌ونه‌كه‌ی بێته دی.
ئیدین هازارد، ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی ئه‌م وه‌رزه 13 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه، به‌م هۆیه‌وه به‌رپرسانی یانه له‌نده‌نییه‌كه نایانه‌وێت به كه‌متر له 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بن.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی مالاگا به 22 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید، ئه‌م وه‌رزه له لالیگا به‌شداری 18 یاری كردووه و 5 گۆڵی تۆمار كردووه و 4 ئاسیستی هه‌بووه، له‌وه‌ته‌ی هاتۆته ریال مه‌درید 222 یاری كردووه و 40 گۆڵ و 51 ئایستی كردووه.
