چاڤی یاریزانێك بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌مساڵ به‌ربژێر ده‌كات
ئه‌و یاریزانه مێسی نییه
چاڤی هێرناندێز كاپتنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا، له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: نێیمار ده‌توانێت ببێته باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8 شووباتی 2018، چاڤی هێرناندێز له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ رادیۆی (مۆنت كارلۆ فره‌نسا) گوتی: نێیمار یاریزانێكی سه‌رنجڕاكێشه و له داهاتوو به خه‌ڵاتی تۆپی زێرینه‌وه ده‌یبینین.
چاڤی گوتیشی: من ته‌نیا وه‌ك یاریزانێك رێز له نێیمار ناگرم، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك و كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رز ده‌یبینم.
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا گوتیشی: پێویسته نێیمار ئاگای له ئاستی خۆی بێت و ده‌رفه‌ته‌كان باش بقۆزێته‌وه و بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان كۆڵ نه‌دات.
.jpg)