بانكى نێوده‌وڵه‌تى: پێويسته‌ به‌غدا سه‌دا چوارده‌ى بودجه‌ بۆ هه‌رێم ته‌رخان بكات

بانکی نێودەوڵەتی لەسەر عێراقی کردووەتە مەرج کە پشکی هه‌رێمى کوردستان بکاتە 10ترليۆن دینار

K24 – هه‌ولێر:

بانکی نێودەوڵەتی لەسەر عێراقی کردووەتە مەرج کە پشکی هه‌رێمى کوردستان بکاتە 10ترليۆن دینار  یانیش  له‌ سه‌دا چوارده‌ی بودجە بداته‌ هه‌رێمى كوردستان.

فراكسيۆنه‌ كوردييه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ناڕه‌زاييان له‌ دژى پڕۆژه‌ ياساى بودجه‌ درێژه‌ى هه‌يه‌ و ره‌تيكرده‌وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى ئيتيحادى قبوڵ بكه‌ن. 

بودجەی ساڵی 2018ـی عێراق بە زیاتر لە 103 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، پێشبینیش دەکرێت نزیکەی 13 ترلیۆن دینار کورتبھێنێت. داخوازی  کوردیش  لە رەشنوسی پرۆژە یاسای بوجە زیاکردنی پشکی  ھەرێمی  کوردستانە له‌  سه‌دا 12ه‌وه‌ بۆ سه‌دا 17چونکە بە کەمتر لەو رێژەیە کێشەی گەورەی ئابووری بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەبێت.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bd89daf6-3354-4b11-894c-bef74ee4d321/020918SJB.ism/manifest